به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له تویتری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، ڕابرت پێلدیۆن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کۆنفڕانسێکی مێدیایی سه‌باره‌ت به دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران وتی: ئه‌مریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی فه‌ڕه‌نسا و پارلمانی ئه‌ورووپا و بڕیارنامه‌که‌ی کانادا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به کۆی ده‌نگ واژۆ کرا و باسی پێشێل بوونی مافی مرۆڤ ده‌کات، پشتیوانی ده‌کات.
ئه‌و له درێژه‌دا پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه نیشانی ده‌دات که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له پێشێل بوونی مافی مرۆڤ له ئێران زۆر نیگه‌رانن.
Your Comment