AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٣٠ ٢٢:٢٥

بە ڕاگەیاندنی ڕۆحانی؛

کۆماری ئیسلامی ئێران چووە ڕیزی "ئا سێ ئان "ەوە

کۆماری ئیسلامی ئێران چووە ڕیزی "ئا سێ ئان "ەوە

سەرۆک کۆماری ئێران لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی دەرەوە، ئەندامێتی ئێرانی لە پەیمانی مودت و هاوکاری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە فەرمی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتی دەرەوە، ئەندامێتی ئێرانی لە پەیمانی مودت و هاوکاری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بە فەرمی ڕاگەیاند.

پڕۆژە یاسای ئەندامێتی ئێران لە پەیمانی مودت و هاوکاری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ناوسراو بە ئا سێ ئان پاش رەخنەی ئەنجومەنی چاوەدێران و جەختی دووبارەی مەجلیس بە مەبەستی ڕوون کردنەوەی کۆتایی نێردرایە مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات کە لە کۆتاییدا لە کۆبوونەوەی ١٦ ی پووشپەڕی مەکۆ، پەسەندکراوی مەجلیسی شوورای ئیسلامی پەسەند کرا.

لە دەقی ڕاگەیاندنەکەی سەرۆک کۆماردا بۆ وەزارەتی دەرەوە هاتووە: لە مادەی سەد و بیست و سێی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئسیلامی ئێران، یاسای چوونە ڕیزی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەیمانی مودت و هاوکاری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا کە لە کۆبوونەوەی گشتی ڕۆژی سیشەممە رێکەوتی ٢٢ ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٧ ی مەجلیسی شوورای ئیسلامی پەسەند کرا و لە ڕێکەوتی ١٦/٠٤/٩٧ لە لایەن مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتەوە پەسەند کرا و لە رێکەوتی ٢٥/٠٤/٩٧ نێردرایەوە بۆ مەجلیس.

News ID 20410

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha