AP ١٣٩٧ گوڵان ٣١ ١٨:١٧

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا:

پاراستنی بەرجام لە بەرژەوەندیی یەکێتی ئەورووپایە

پاراستنی بەرجام لە بەرژەوەندیی یەکێتی ئەورووپایە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کاتی گەیشتنی بە فرۆکەخانەی بۆینێس ئایرێس بۆ بەشداری لە دانیشتنی ٢٠، جەختی لە زەروورەتی هەوڵ بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕادیۆ ئەڵمانیا، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کە نۆ بەشداری لە دانیشتنی ئابووریی گرووپی ٢٠ چۆتە بۆینێس ئایرێس، لە فرۆکەخانەی ئەو شارە و لە وەڵامی پرسیار لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران، ڕایگەیاند: پاش دەرچوونی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام، دەبێ بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە هەوڵ بدەن.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانی خۆی بە ئاماژە بە گەڕەنتیگەلی ئەمنیی شاراوە لە ڕێککەوتنی ناڤیکی ئێران، وتی: پاراستنی بەرجام نە تەنیا لە بەرژەوەندیی ئێرانە کە لە بەرژەوەندیی ئێمە و دواجار لە بەرژەوەندیی یەکێتی ئەورووپاشە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە مایک مەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دانیشتنی گرووپی ٢٠ بەشداری نەکردووە. بە پێی ڕاپۆرتە ڕاگەیێندراوەکان ناوبراو بڕیارە وتەدانێکی لە بیناتی هەریتیج سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران هەبێت.

شایانی باسە کە یەکەمین دانیشتنی ناڤۆکی بە بێ ئامادەبوونی ئەمریکا، حەوتەی داهاتوو لە شاری ڤیەن بەڕێوە دەچێت.

News ID 18975

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha