AP ١٣٩٧ خاکەلێوە ١ ٢١:٣٤

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا:

٤٠ تۆن چەکی کیمیایی تیرۆریستانی سووریا دۆزرایەوە

٤٠ تۆن چەکی کیمیایی تیرۆریستانی سووریا دۆزرایەوە

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند: تا ئێستا نزیکەی ٤٠ تۆن چەکی کیمیایی لە ناوچە ئازادکراوەکان لە بندەستی تیرۆریستانی سووریا دۆزراوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تاس، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە تا ئێستا نزیکەی نزیکەی ٤٠ تۆن چەکی کیمیایی لە ناوچە ئازادکراوەکان لە بندەستی تیرۆریستانی سووریا دۆزراوەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕوونیشی کردەوە کە جگە لەو مادە کیمیاییانە، لە شوێنە ئازادکراوەکاندا دەست بە سەر دامەزراوەی بەرهەم هێنان و دروست کردنی ئەو چەکانەشدا گیراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرەی عەرەبی – عیبری – رۆژئاوایی هاوپەیمانی تیرۆریستان تا ئێستا گەلی جار دەوڵەتی سووریایان بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی تۆمەتبار کردووە؛ تۆمەتگەلێک کە دیمەشق بە توندی ڕەتی کردۆتەوە.

News ID 17657

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha