نه‌سر شمری ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا و ئیسڕائیل له‌ ناوچه‌که‌دا باڵا ده‌ست نین و ئێمه‌ ماتڵین تاکوو له‌ جێگه‌ی شه‌ر له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌وان، له‌گه‌ڵ خودی ئیسڕائیل شه‌ر بکه‌ین.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - محه‌مه‌د مه‌زهه‌ری: به‌ره‌ی نوجه‌با له‌ ناو حه‌شدی شه‌عبیدا کاریگه‌ری زۆر ئه‌رێنی هه‌بووه‌ و له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ سووریاشدا ڕۆڵ بگێڕێت.  

نه‌سر شمری، جێگری لقی سه‌ربازی ئه‌م به‌ره‌یه‌ باسی گرنگی هاوپه‌یمانی ئێران و وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌ دژی تیرۆریسته‌کانی کرد و به‌ مێهر وتی: ڕژیمی زایۆنی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کێشه‌کانی ناوچه‌که‌یه‌ و پشتیوانی له‌ تیرۆریسته‌کان ده‌که‌ن.

ئه‌و زیادی کرد: ده‌بێت چه‌ک و چالاکی به‌ره‌ی خۆڕاگری به‌ره‌و ئه‌م ڕژیمه‌ بگیردرێت. هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ به‌ره‌ی نه‌جه‌با ئاماده‌یه‌ که‌ بۆ ئازاد کردنی ناوچه‌ی گوڵان سوپایه‌ک دروست بکرێت، چون ئازاد کردنی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌شێکه‌ له‌ پڕۆسه‌ی شه‌ڕی به‌ره‌ی خۆڕاگری.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م سوپایه‌ بۆ یارمه‌تی سوپای سووریا پێکهاتووه‌ و ئێسته‌ش ماتڵی ڕه‌زایه‌تی ده‌وڵه‌تی سووریان تاکوو کاره‌کانمان ده‌ست پێ بکه‌ین.

شمری له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر ده‌میشق مۆڵه‌ت بدات شان به‌ شانی سوپای سووریا ئه‌م سوپایه‌ بۆ ئازاد کردنی به‌رزاییه‌کانی گوڵان شه‌ڕ ده‌کات، ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه‌ له‌ ناو بردنی ڕژیمی زایۆنی و ئازاد کردنی فه‌له‌ستینه.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕژیمه‌ له‌ناو بچێت هه‌موو کێشه‌کانی ناوچه‌که‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت.  

وته‌بێژی نوجه‌با جه‌ختی کرد:  به‌ره‌ی خۆڕاگری عێراق به‌ کرده‌وه‌ قسه‌کانی خۆی سه‌پاند و نیشانی دا که‌ دژی داگیرکه‌ری ئه‌مریکایه، وه‌ک چۆن به‌ره‌ی خۆڕاگری لوبنان ڕژیمی زایۆنی په‌ست کرد.

نه‌سر شمری ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مریکا و ئیسڕائیل له‌ ناوچه‌که‌دا باڵا ده‌ست نین و ئێمه‌ ماتڵین تاکوو له‌ جێگه‌ی شه‌ر له‌گه‌ڵ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر به‌ ئه‌وان، له‌گه‌ڵ خودی ئیسڕائیل شه‌ر بکه‌ین.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا جه‌ختی کرد: له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ به‌ره‌ی خۆڕاگری ئیسلامییه‌ که‌ ڕێبه‌ری کاره‌کانی له‌ ده‌ست گرتووه‌ و چوونی ئێمه‌ش بۆ سووریا بۆ یارمه‌تی دانی برا سوورییه‌کانمان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قابیلی خوێندنه‌وه‌یه. ئێمه‌ له‌ جێگه‌ی شه‌ڕی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستیانه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ڕژیمی زایۆنیه‌وه‌ پشتیوانی ده‌کرێن، ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ خودی ئه‌م ڕژیمه‌ شه‌ڕ بکه‌ین.