به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئارا نیوز، فیلمی دۆکۆمێنتاری "ڕادیۆ کۆبانی" له ده‌رهێنانی ڕێبه‌ر دۆسکی، که ڕه‌وایه‌تی ژیانی دوو هه‌واڵنێره له کۆبانی، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی دۆکۆمێنتاری ساڵی ۲۰۱۶ی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ی ئامێستردامی پێبه‌خشرا.
له‌م فیلمه‌دا، دڵۆڤان کیکۆ له کاتی گه‌ماڕۆ دانی کوبانی ده‌چێته شاره‌که و ئێزگه‌یه‌کی ڕادیۆیی داده‌مه‌زرێنێت و له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌ی ڕووداوه‌کانی شاره‌که و پێشڕه‌وه‌ییه‌کانی داعش و ئاواره بوونی خه‌ڵکی شاره‌که بۆ جیهان ده‌گوازنه‌وه.
ڕێبه‌ر دۆسکی له‌م ماوه‌دا شان به شانی ئه‌م دوو هه‌واڵنێره له‌گه‌ڵیان ژیاوه و له نزیکه‌وه هه‌موو ژیانی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌نووسه‌ی به فیلمێکی دۆکۆمێنتاری هه‌ڵگرتووه.
شایانی باسه که هاوکات له‌گه‌ڵ فیلم هه‌ڵگرتن له ژیانی ئه‌م دوو هه‌واڵنێره، ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه سیمای کاول و وێرانی شاری کۆبانی له کاتی گه‌ماڕۆکاندا به وردی نیشان ده‌دات و له‌گه‌ڵ شاری ستالینگرادی سه‌رده‌می شه‌ڕی نازییه‌کان و ڕووسه‌کان هیچ جیاوازی ئه‌وتۆی نییه. له‌گه‌ڵ نیشانی دانی ئه‌م ئاسته له وێرانی، ناو به ناو هه‌واڵی پێشڕه‌وییه‌کانی داعش بۆ ناوشاره‌که و هه‌ڵاتنی خه‌ڵکی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه دۆخکه نالهبهار ده‌کات.
به‌ڵام دواجار له دواین ساته‌کاندا هێزه کوردییه‌کانی ناو کۆبانی به سه‌ر داعشدا سه‌ر ده‌که‌وتن و سه‌رکه‌وتنێکی مێژووی تۆمار ده‌که‌ن.
لێژنه‌ی داوه‌ری فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی ئامستردام سه‌باره‌ت به‌م فیلمه نووسی: ئه‌مه فیلمێکی به‌ڕاستی جوان و سرنج ڕاکیشه و لامان وایه ئه‌مه فیلمه ده‌بێت له لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵکی جیهانه‌وه ببینرێت، ئه‌مه ئه‌زموونیكی ڕاسته‌قینه له ژیان و هونه‌ر که له سه‌رده‌می ئێمه به ده‌گمه‌ن به‌رهه‌می وه‌ها ده‌بیندرێت.