توێژەران ئیمپلەنتێکی دەماریی چکۆلەتر لە دەنکە خوێیەک داهێناوە کە توانای چاودێری و پشکنینی چالاکییەکانی مێشکی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئینتێرسێتینگ ئینجینێرینگ، توێژەرانی زانکۆی کرۆنێل، ئیمپلەنێکی دەمارییان چێ‌کردووە کە بەڕادەیەک چکۆلەیەک کە دەکرێ لەسەر دەنکە خوێیەکدا دابنێرێت و هاوکات بەڕادەیەک بەهێزە کە دەتوانی چالاکییەکانی مێشک بە شێوەی بێ‌سیمی لە بوونەوەرێکی زیندوودا بۆ ماوەی زیاتر لە یەک‌ساڵ لە ژێر چاودێری بگرێت و لەخۆیدا تۆمار و پاشکەوتی بکات.

ئەو دەزگایە بە ناوی "ئەلکترۆدی تیشکی-ئەلەکترۆنیی بێ‌سیم لە قەوارەی میکتۆسکۆپی"(MOTE) هەنگاوێکی گەورەیە بۆ چاودێریی دەماری بۆ ماوەی درێژخایەن و کەم هێرشبەرانە و هاوکات دەوڵەمەند بە هەستۆکە ژینگەییە یەکپارچەکان کە 300 میکۆتن درێژایی و 70 میکرۆن پانایی هەیە و بە تیشکی بێ‌مەترسیی سەرووسوور کە لە شانی مێشکەوە تێدەپەڕێط، کار دەکات.