لە چوارچێوەی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان و بەپێی ڕێککەوتنی ژێنێڤ، ئێران و عێراق ڕۆفاتی زیاتر لە 100 قوربانیی شەڕی 8 ساڵەیان لە ڕێڕەوگەی شەلەمچە ئاڵوگۆڕ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێڕەوگەی شەلەمچە لە پارێزگای بەسرەی عێراق، ئەوڕۆ یەکشەممە 14ی ڕەەزبەر، ڕێوڕەسمی ئاڵوگۆڕکردنی ڕۆفاتی سەربازانی عێراقی و ئێرانیی شەڕی 8 ساڵەی نێوان دوو وڵات، بەڕیوەچوو.

لەو ڕیوڕەسمەدا ڕۆفاتی 70 عێراقی و 48 شەهیدی ئێرانی لە چوارچێوەی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان و بەپێی ڕێککەوتنی 2008ی ژێنێڤ ئاڵوگۆڕ کران.