سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند: درۆیە کە دەڵێن ئێران دانوستان ناکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاریجانی وتی: درۆیە کە ئێران دانوستان ناکات. ئێمە دانوستانمان دەکرد کاتێک ئێوە لە ڕووی سەربازییەوە هێرشتان کردە سەرمان.

ئەگەر پێشنیارێکی ژیرانە و دادپەروەرانە بخرێتەڕوو کە بەرژەوەندییەکانی ئێران بپارێزێت، ئێمە قبووڵ دەکەین.