سوپای قودسی هێزەکانی زەمینی باشووری ڕۆژهەڵاتی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: چەکدارانی سوپای قودس بە هاوکاری لەگەڵ دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی دیکە، سەرکەوتوو بوون لە دەستنیشانکردن و هەڵوەشاندنەوەی دوو خانووی ئەمنی تیرۆریستان لە باکوور و باشووری سیستان و بەلووچستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم زنجیرە ئۆپەراسیۆنە جیاجیایەدا لە سیستان و بەلوچستان، ٦ تیرۆریستی مەشقپێکراو کە بەنیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی خۆکوژی و تێکدەر بوون، کوژران.

هەروەها لەم ئۆپەراسیۆنەدا 2 تیرۆریست دەستگیرکران و 25 کیلۆ تەقەمەنی و بۆمبیان لێ دەرهێنرایەوە.