بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤۆن هیلیارد پەیامنێری ئێن بی سی نیوز لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نوێنەرانی تاران و واشنتۆن لە عومان لە زاری ستیڤ ویتتاکەر، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نووسیویەتی: گفتوگۆیەکی زۆر ئەرێنی و بنیاتنەرمان هەبوو.
بەگوێرەی ئەو میدیایە، پەیامنێرەکە لە زاری نوێنەری تایبەتی ترامپەوە ئاماژەی بەوە کردووە، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ لە عومانەوە دەگەڕینەوە ئەمریکا.