وەزیری دەرەوەی عەمان دوای دانیشتنی خولی یەکەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ڕایگەیاند: بۆ یارمەتیدان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی ڕێککەوتن، درێژە بە هاوکاری و هەوڵی زیاترمان دەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەدر ئەبووسەعیدی وەزیری دەرەوەی عەمان لە پەیامێکدا کە دوای دانیشتنی یەکەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: شانازی دەکەم ڕایگەیێنم کە ئەوڕۆ لە مەسقەت میوانداری وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بووم و ناوبژیگەریم کردن بۆ ئەوەی ڕەوتی گفتوگۆ و دانوستانەکان بە ئامانجی هاوبەشی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و پێویست دەست پێ بکات.

ڕاشیگەیاند: حەز دەکەم دەستخۆشی بکەم لە دوو هاوکاری دیکەم بۆ پێشخستنی ئەو دانوستان و پەیوەندییە لە کەشێکی هاوڕێیانە کە بووە هۆی سازدانی پردی پەیوەندی لە نێوان ڕوانگەکان و لە ئەنجامدا گەیشتن بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانی؛ ئێمە بەردەوام دەبێن لە هاوکاری و هەوڵی زیاترمان بۆ یارمەتیدان لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجە.