گۆڕانی ڕەوتی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ناڕاستەوخۆوە بۆ ڕاستەوخۆ ڕەت کرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوان بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵە بڵاوبۆوەکان لەبارەی گۆڕانی ڕەوتی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە ناڕاستەوخۆوە بۆ ڕاستەوخۆی ڕەت کردەوە.

ناوبراو جەختی کرد کە دانوستانەکان هەر ئێستا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بەڕیوە دەچێت.

شایانی باسە، ڕەوتی دانوستانی ناڕاستەوخۆی عێراقچی و نوێنەری ئەمریکا بە ناوبژیگەریی عەمان، لە دوو کاتژمێر لەوە پێشەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا وردەکارییەکی ئەوتۆی لێ بڵاو نەبۆتەوە.