وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران ئامانجی دانوستانی ناڕاستەوخۆی وەفدی تارانە لە عومان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند: دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە دەوروبەری کاتژمێر ٣:٢٠ بە کاتی عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستی پێکرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشکرد، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، دیدارێکمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان هەبوو، ئاماژەی بەوەشکرد: "نزیکەی کاتژمێرێکە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ بەردەوامە".

ناوبراو بە ئاماژە بە ئامانجەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ وتی: ئامانجی ئێران ڕوونە؛ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران