بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکردووە.
دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتۆک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان لە دوو هۆڵی جیا دەستیپێکردووە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: وەفدی ئێران لە ژوورێکدا و وەفدی ئەمریکی لە ژوورێکدان و وەزیری دەرەوەی عومان قسەکانیان دەگوازێتەوە.
وەفدی ئێران و ئەمریکا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتنە مەسقەتی پایتەختی عومان و بڕیارە دەست بە دانوستان بکەن بە نێوبژیوانیی وەزیری دەرەوەی عومان..