ڕۆژنامەی تاران تایمز نووسیویەتی: ئەمریکییەکان بە بانگەشەی سەیر و سەمەرە لە ڕاگەیاندنەکاندا، دەیانەوێت بەربەست بۆ دانوستانێکی باش و بنیاتنەر دروست بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تاران تایمز پۆستێکی لە سۆشیال میدیا بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی: بە پێی سەرچاوەکانی تاران تایمز، وا دیارە ئەمریکییەکان بە هۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە کات بەفیڕۆ دەدەن و بە خستنەڕووی بانگەشەی سەیر و سەمەرە لە میدیاکان، بە نیازی دانوستانێکی باش و بنیاتنەر نین.

چەواشەکاری ئەمریکا بۆ ڕێگری لە دانوستانێکی باش و سازێنەر