فەرماندەی پاسەوانیی سنووری پارێزگای کوردستان، شەهیدبوونی دوو پاسەوانی سنووری بە هۆی تەقینەوەی مین لە بانە، ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار فەرەج ڕۆستەمی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: "شەوی ڕابردوو دوو پاسەوانی سنووری فەوجی سنوورەوانیی بانە لە کاتی چاودێری و پاسەوانیکردن، بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینانەی کە لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بەجێمابوو، و بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی ڕۆژانی ڕابردوودا، خزابووە ناو ڕێگاکان، گیانیان لەدەستدا".

ناوبراو زیادی کرد: بەداخەوە لەم ڕووداوەدا محەممەد ڕەزا سێداقەتپوور و عەلی کەریمی شەهید بوون.