زانایانی ئێرانی بە بەرهەم‌هێنانی نانۆدەرمانی پێشکەوتەی تیلمانۆسپێت هەنگاوێکی بەرزیان لە بواری تەکنۆلۆژیای پزیشکی و پێزانینی شێرپەنجە هەڵگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە جێگرایەتی زانستی، تەکنۆلۆژیا و ئابووریی زانست‌تەوەری سەرۆک کۆماری، زانایانی کۆمپانیای زانست‌تەوەری "ئاپرین سەما فارمۆد" بە بەرهەم‌هێنانی نانۆدەرمانی پێشکەوتەی تیلمانۆسپێت هەنگاوێکی بەرزیان لە بواری تەکنۆلۆژیای پزیشکی و پێزانینی شێرپەنجە هەڵگرت و بەو کارە سەرەڕای کەمکردنەوەی بەرچاوی تێچووەکانی دەرمانی، هەلی بەهرەوەرگرتن لە شێوازە نوێ‌باوەکانی پێزانین و چارەسەرییان بۆ نەخۆشانی ئێرانی ئاسانی کرد.

تیلمانۆسپێت وەک یەکێک لە تایبەتی‌ترین ڕادیۆدەرمانەکانی پێزانینی لووی لەنفاوی، بە دەڵاندن و ئەنجامدانی سکەن، ڕێخۆشکەرە بۆ دۆزینەوەی شوێن و ئاستی وردبینانەی لووی لەنفاویی تێوەگلاوەی شێرپەنجە و لەو ڕووەوە ئاستی پێزانینی نەخۆشییەکە بە ڕادەیەکی بەرچاو بەرزتر دەکات و پێش بە نەشتەرگەریی نازەرووری و پاشهاتە نەگریسییەکانی دەگرێت.