سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 100 دەستکەوتی نوێی ئەتۆمی تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ دەستکەوتی زانستیمان لە بواری وزەی ئەتۆمی بووە.

محەممەد ئیسلامی، جێگری سەرۆک کۆمار و بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران سەبارەت بە گرینگترین کارەکانی ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی ١٤٠٣ وتی: بە فەزڵی خودا و هەوڵ و کۆڵنەدانی زانا و پسپۆڕانی ئێرانی ، ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ساڵی ١٤٠٣ی بە سەرکەوتنی بەرچاو تەواو کرد.

وتیشی: ئەم ڕێکخراوە توانی ئاستی باڵای زانستی و تەکنەلۆژی خۆی بپارێزێت و زیاتر لە ١٠٠ دەستکەوتی گرنگ لە بوارە جیاجیاکاندا تۆمار بکات.