Publish Date: ٥ نیسان ٢٠٢٥ - ٠٨:٤٣

ئانروا نیسبەت بە قوربانی بوونی منداڵان لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری سەما فەلەستین، وتەبێژی ئاژانسی فریاکەوتن و دۆزینەوەی کاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاوارەکانی فەلەستین(ئانروا) ڕایگەیاند: لە کاتی دەسپێکی دووباەری شەڕ لە غەززە لە 18 ی مارسی ڕابردووەوە، مامناوەند ڕۆژانە 100 منداڵ لە غەززە کوژراون یان بریندار بوون.

وتەبێژی ئانراو زیادی کرد: 51 لەسەد لە حەشیمەتی کەرتی غەززە منداڵان و ئەوان زیاترین قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیلن.

هەروەها بە پێی بەراوردی نەتەوەیەکگرتووەکان، 65 لەسەدی ناوچەکانی کەرتی غەززە ئێستاکە وەکوو ناوچەی مەترسیدار یان لە سەروبەندی چۆڵ کردنی زۆرەملێ دەناسرێن.