وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ژێرخانە ناسەربازیی و بەرگرییەکانی سووریا، داخوازییەکی گرنیگی گەیاندە وڵاتانی ناوچە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەستدرێژیی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر سووریا لە ڕێگەی ئاسمان و زەوی و خاپوورکردنی دامەزراوە ناسەربازی و زانیاری و توێژینەوەییەکانی ئەو وڵاتەی لە پارێزگاکانی دیمەشق، حەما، حومس و دەرعای بە توندی ئیدانە کرد.

بەقایی هەروەها بە ئاماژە بە داگیرکارییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی پێشووی سووریا، بەرپرسایەتیی هەموو لایەنە داشدارەکان لە بواری کەڵک‌ئاوەژوویی و دەستدرێژیی ئیسرائیلی بیر هێنایەوە و جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند مانگ لەوە پێشەوە لە دانوستان لەگەڵ وڵاتانی ناوچە، هەمبەر بە کەڵک‌ئاوەژوویی ڕژیمی زایۆنی لە هەلومەرجی سووریا و داگیرکاری و هەڵگیرسانی ئاگری شەڕ لە ناوچەدا هوشداری دابوو.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئێران داوای لە کۆمەڵگای جیهانی بە تایبەت وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا دەکات کە ڕێوشوێنی بەپەلە و کارا بۆ وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی ئیسرائیل و کۆتایی‌هێنان بە سزانەدرانی ئەو ڕژیمە و ناچارکردنی بۆ وەڵامدانەوە لە بابەتی یاسابەزاندنە ئاشکراکانی بگرنە بەر.