فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێی "جاس 313" بە بزوێنەری جێت تەیارکراوە و ئەندامێکی نوێی بنەماڵەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانە وەک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هەواڵگری و بۆمب هاوێژ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە سەرنجدان بە جەختکردنەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و بەدەستهێنانی تەکنۆلۆژیای سەربازی پێشکەوتوو، وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی لە بواری فڕۆکەوانیی ئاسمانی و شەڕکەردا گەیاندووەتە قۆناغی کۆتایی و ڕوونوێنی کردوون.

یەکێک لەو پڕۆژانە، فڕۆکەی جەنگی قاهیرە کە وەک فڕۆکەیەکی جەنگی ڕەسەن دیزاین و دروست کراوە و توانای تایبەتی هەیە.

لەم دواییانەدا بەرهەمێکی نوێ و بێ سەرنشین و بچووککراوەی ئەم فڕۆکە جەنگییە بە ناوی جاس 313 لادرا کە بە هەنگاوێکی نوێ لە پەرەپێدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران دادەنرێت..