سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی عێراق لە خوتبەکانی جێژنی ڕەمەزان سەبارەت بە چڕ بوونەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە توندی هۆشداریی دا و داوای درێژەی بەری کردنی عێڕاق لە هاوردەی گاز لە ئێرانەوەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی لە خوتبەکانی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە بەغدا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە دۆخی هەستیاری عێڕاق لەبەرچاو بگیردرێت و بەستێن بۆ بەری کردنی پێویست بۆ هاوکردەی گاز و کارە لە وڵاتانی دراوسێ، تا کاتێک کە پڕۆژە نەتەوەییەکانی بواری وزە تەواو دەکرێن، خۆش بکرێت.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی بە دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین وتی: بە نیگەرانی قووڵەوە نائارامییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ئاڵۆزییەکان لە نیوان هێزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان شوێنگیری دەکەین، چونکوو ئەو دۆخە ئەگەر بەڕێوە نەبرێت دەتوانێت لێکەوتەی مەترسیداری لێبکەوێتەوە.

حەکیم وتیشی: باشترین ڕێگاچارە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەو ناوچە هەستیارە، ڕوو کردن لە ڕێکاری سیاسی، گفتوگۆ و ڕێكکەوتنی بەرانبەر لە نێوان لایەنەکانە، لە حاڵێکدا کە مافی هەموو وڵاتەکان ئەبێ ڕێزی لێبگیردرێت.

ناوبراو هۆشداریی دا کە شەڕ لە ئەو ناوچەیە، بە چەند وڵات سنووردار نابێتەوە و هەموو وڵاتەکان تێوەدەگلێنێت بۆیە ئەبێ هەموو لایەنەکان دان بە خۆیاندا بگرن و لۆژیکانە بڕیار بدەن.

حەکیم جارێکی دیکە لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پرسی فەلەستین جەختی کرد و وتی: هەڵوێستی ئێمە لە بەرانبەر پرسی فەلەستین، ڕوون و سەقامگیرە.ئێمە جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆمان لە گەلی فەلەستین و مافی ڕەوای ئەوان ڕادەگەیێنین و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەلەین هەوڵ بدات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر غەززە.