بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ڕۆژنامەی بریتانیایی تێلێگراف لە زمانی بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێرانەوە نووسی: ئێران لە تۆڵەی هەر جۆرە هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە، بنکەی دەریایی "دیێگۆ گارسیا" ی ئەمریکا و بریتانیا لە ئوقیانووسی هیند دەکاتە ئامانج.
تێلێگراف لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی خۆیدا زیادی کرد: ئەو بەرپرسە ئێرانیە کە نەیویست ناوی ئاشكرا بکرێت، جەختی کرد کە ئەگەر ئێران لە هەر بنکەیەکەوە لە ناوچەکە هێرشی بکرێتە سەر و مووشەکەکانی توانای پێکانی هەبێت، ئەوا هیچ جیاوازیەک لە نێوان هێزی ئەمریکا و بریتانیا دانانێت.
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی تێلێگراف، وتەبێژی دەوڵەتی بریتانیا لە کاردانەوە بە ئەو هەڕەشەیە، لەسەر گرینگایەتی بنکەی دیێگۆ گارسیا هەڵکەوتوو لە ناوەندی ئوقیانووسی هیند بۆ ئاسایشی بریتانیا و ئەمریکا جەختی کرد و وتی: لەندەن ئەو جۆرە هەڕەشانە ئیدانە دەکات و لەسەر درێژەی هاوکاری لەگەڵ هاوبەشەکانی خۆی بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان جەخت دەکات.
Publish Date: ٣٠ ئازار ٢٠٢٥ - ١٤:٠١
ڕۆژنامەی بریتانیایی تێلێگراف لە زمانی بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێرانەوە پاگەندەی کرد کە تاران لە تۆڵەی ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی ئەمریکا، بنکەی دەریایی هاوبەشی ئەمریکا و بریتانیا لە ئوقیانووسی هیند دەکاتە ئامانج.