بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و ئۆزبەکستان لە هەفتەی هەشتەمی قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦ دوێنێ شەو بە ئامادەبوونی زیاتر لە ٣٦ هەزار هاندەر لە یاریگای ئازادی تاران، ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتایی هات.
بۆ ئێران، مێهدی تارمی (53 و 83) گۆڵ و خوژیمات ئێرکینۆڤ گۆڵی یەکەم و عەباسبەک فەیزوڵڵاهۆڤ گۆڵی دووەمی بۆ ئۆزبەکستان تۆماریان کرد.