ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسی: شاری سەرئاوی هێزی دەریایی سپا کە لە دواڕۆژانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بە ئامادەبوونی سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپا و سەردار دەریاوان تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپا لە قووڵایی 500 مەتری ژێر زەوین ڕوونوێنی کرا، وەک داهێنانێکی ستراتژیکە لە بواری سەربازی و دەریایی، بەتایبەت بۆ هێزی دەریایی سپای پاسداران، کە وەک ناوەندی ئۆپەراسیۆنی و پاڵپشتی لە ناوچە هەستیارە دەریاییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگیرێ و یارمەتییەکی بەرچاو دەدا بە توانستی بەرگری و هێرشبەرانە.
سەرلەشکەر سەلامی لە میانەی سەردانی لە کۆمەڵە شارە سەرئاوییەکانی هێزی دەریاییدا، وتی: ئەم کۆمەڵەیە یەکێکە لە پڕ ئەژمارترین کۆمەڵەکانی ڕاگرتنی سیستمەگەلی هێرشبەرانە و مووشەکهاوێژ و مینڕێژی هێزی دەریایی سپا.
وتیشی: ئەم توانستە بەشێکی چکۆلەیە لە توانستی هێزی دەریایی سپا کە بە سەر ڕووبەری بەرینی کەنداوی فارسدا خەریکی گەشتلێدان و پاراستنی و بەرگری لە سنوورە ئاوییەکانی نیشتمانی ئیسلامین.
فەرماندەی گشتیی سپا لەو دیدارەدا ئاشکراشی کرد کە ڕێژەی داهێنانی جیهازات و سیستەمگەلی پێشکەوتەی هێزی دەریایی سپا بەڕادەیەکە کە تەنانەت تۆنێلەکانی ڕاگرتنی سەرئاوی و مووشەکەکانیش هەڵگری نین و ئێمە هێشتا بەرەوڕووی کەمایەسی فەزای پێویستین.
توانستگەلی شاری سەرئاوی و مووشەکی:
1. ئاسایشی ستراتژیک: ئەو بنکانە بە هۆی هەڵکەوتنیان لە ژێر زەویدا، لەباری ئاسایشەوە زۆر پتەون و دەتوانن لە بەرامبەر هێرشی ئاسمانی و مووشەکیی دوژمنان پارێزەر بن.
2. ئۆپەراسیۆنی نهێنی: هەڵگری ئەنجامدانی ئۆپەاسیۆنی نهێنێ و لەناکاو بۆ هێزی سەربازی دەڕەخسێنێت.
3. پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی دەریایی: بە ئاوڕدانەوە لە پێگەی جوگرافیایی ئێران و هەڕەشەی دەریایی، ئەو بنکانە دەتوانن پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنە دەریایی و چاودێرییەکان بن.
تایبەتمەندیی شاری سەرئاوی و مووشەکی:
1. خۆداپۆشین و حەشاردان: بە هۆی هەڵکەوتن لە ژێر زەوی و داڕشتەی تایبەتیی شاراوە لە ڕادار و سیستەمی ناسکاریی دوژمن.
2. شیاوی جێگرکردنی جیهازاتی پێشکەوتە: دەکرێ لەو بنکانەدا جیهازاتی سەربازی و درۆنی و مووشەکی و کۆپاپۆری چکۆلە جێگر بکرێت.
3. ژێرخانی لۆجێستیکی: بنکەکان دەتوانن هەڵگری دامەزراوەی لۆجێستیکی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هێزی سەربازی وەک هەماری چەک و چۆڵ، نۆژەنگە و ناوەندی کۆنتڕۆڵ بێت.
4. ئیدارەی قەیران: توانستی ئیدارەی قەیران و کاردانەوەی خێرا بە هەڕەشە جۆراوجۆرەکان دابین دەکات.
شایانی باسە کە لە ئێستای جیهاندا چەند وڵاتی تایبەتی بە ئاراستەی چێکردنی شاری سەرئاویی لە بواری سەربازیدا چون کە بریتین لە: ویلایەتە یەکگرتوويکانی ئەمریکا (خاوەن بنکەگەلی ژێرزەوینی لە جێ جێی ستراتژیکیی جیهان بۆ پاراستنی هێز و جیهازاتی خۆی)، ڕووسیا و چین.
لە لایەکی دیکەوە داڕشتەی تایبەتی ئەو شارانە، هەلی ئەوەیان بۆ دەڕەخسێنێت کە تێیدا بە شێوەی نهێنی هەڵسوکەوت بکرێت و لە بەرامبەر هێرشی ئاسمانی و سایبێریی دوژمن پارێزراو بێت و لە ئێستادا ئەو شارانە وەک کۆڵەکەیەکی هێزی دەریایی سپا سەیر دەکرێت و بڕیارە ڕۆڵێکی کارامە بگێڕێت لە ستراتژیی بەرگرانەی وڵات.