Publish Date: ٢٠ ئازار ٢٠٢٥ - ١٤:٢٥

سهرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم ساتەکانی دەستپێکردنی ساڵی 1404ی هەتاوی پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی تازە ، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ خەڵکی ئێران و هەموو ئەو وڵاتانەی نەورۆز دەنرخێنن، بڵاوکردەوە.

سەرۆک کۆمار لە پەیامی نەورۆزیدا بۆ ساڵی 1404 وتی: لە سووڕانەوەی نوێی زەمەندا هەوڵدەدەین قەدرمان بەرزتر و بەرزتر بێت لەوەی کە لە ئێستادا هەیە.

وتیشی:لە سەرەتای سووڕی نوێی سەردەمدا، بەهای خۆمان لەوە باڵاتر، بەرزتر و شەرەفمەندتر دەکەین لەوەی کە هەبووە، و بڕیارمانداوە ئێرانی خۆشەویستمان، بە هاوسۆزی، باوەڕ و ئیمان و ئیرادە بەهێز بکەین