جێگری حزبی موتلفە جەختی کرد کە کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا، بە شێوەی بەهێز و کاردانەوە دەنوێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمیدڕەزا تەرەقی جێگری حزبی موتلفە، سەبارەت بە کاردانەوەی ئێران بە هەڕەشەکانی ئەمریکا وتی: هەر ئەو جۆرە کە ڕێبەر چەند ڕۆژ پێش وتیان، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت هەوڵێک لە دژی ئێران ئەنجام بدات، ئێمەش هەوڵی بەرانبەر بە هەمان ئاستەوە ئەنجام دەدەین.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو هۆشدارییە نیشاندەری ئامادەیی تەواوی هێزە سەربازی و بەرگرییەکانی وڵاتە. لە مانگەکانی دواییدا، مانۆڕی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا و چین لە کەنداوی فارس و دەریای عومان و هەروەها مانۆڕی سەربەخۆ لە نێوخۆی وڵات، نیشانی داوە کە ئێران ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ هەر جۆرە بەرەنگار بوونەوەی تاکتیکی و سەربازی.

تەرەقی هەروەها بە ئاماژە بە ئەزموونی یەمەن لە بەرانبەر هەڕەشە بیانییەکان وتی: یەمەنییەکان لە بەرانبەر هەڕەشەکان بە باشی وەڵامیان دایەوە و دوژمنانیان ناچار بە کشانەوە کرد. کۆماری ئیسلامیش هەر ئەو جۆرە کە ڕێبەر جەختیان کرد لە بەرانبەر هەر جۆرە هەوڵێکی سەربازی دوژمن بەرەنگار بوونەوەیەکی توندی دەبێت.