ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دانیشتووانی سەرتاسەری کەرتی غەززە بە دەنگی بۆمب و تەقینەوە لە خەو هەستان. هێرشی زەوینی و ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو ناوچە تەنیا لە ماوەی پێنج کاتژمێردا زیاتر لە 320 شەهید و سەدان بریندار و ونبووی لێکەوتەوە.
بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل دوای تێپەڕینی زیاتر لە یەکساڵ لە هێرشی داگیرکەران بۆ سەر غەززە و بەجێمانی دەیان هەزار شەهید لە ئەو ناوچە بە ناوبژیوانی ئەمریکا و چەند وڵاتی دیکە گەییشتنە ڕێککەوتن. ئەو ڕێککەوتنە لە جوونی رابردوو و بە ئازادی چەند ئیسرائیلی لە بەرانبەر ئەسیرانی فەلەستینی جێبەجێ کرا.
ئەو قۆناغە لە مارسی ئەمداڵ کۆتایی هات و قۆناغی دووهەم هەر دەستی پێنەکرد. ئەمە لە حاڵێکدایە کە تەنانەت لە قۆناغی یەکەمی ئاگربڕیشدا، تێلاڤیڤ چەندین جار بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنەی پێشێل کردبوو.
لە بنەڕەتدا ئیسرائیل بە چەند هۆکار ناچار بە قبوول کردنی ئاگڕ بووبوو؛ درێژ بوونەوەی شەڕ لە غەززە، لاواز بوونەوەی توانی جەستەیی و ڕۆحی سەربازانی ئیسرائیلی، بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی فەلەستین سەرەڕای گەمارۆی غەززە، چڕ بوونەوەی بنەماڵی ئەسیرەکان و گوشار لە سەر کابینەکەی نتانیاهۆ.
وادیارە دوای جێبەجێ کردنی قۆناغی یەکەمی ئاگربڕ و ئازادی ژمارەیەک لە ئەسیرەکانی ئیسرائیل تا ڕادەیەک گوشارەکان لەسەر کابینەی نتانیاهۆ هەڵگیرا و ئێستا بە نیشاندانی گڵۆپی کەسک بە تێلاڤیڤ، مۆڵەتی هێرش بۆ سەر غەززە دەرکرا. یەکێک لە نیگەرانییەکانی نتانیاهۆ، هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی دەسەڵاتی ئیسرائیل و چوونە دەرەوەی راستی توندڕەو بەهۆی چوون بۆ قۆناغی دووهەمی ئاگربڕە.
ئەمریکا سەرەتا وا دەینواند ە ڕۆڵی ناوبژیوانی هەیە بەڵام ئێستا مۆڵەتی هێرشی دووبارە بۆ سەر غەززەی دەرکردووە. ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرناڵ بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی زایۆنی راپۆرتی دا کە دۆناڵد ترامپ، گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵکردووە. ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە زیادی کرد کە تێلاڤیڤ پێشتر واشنتۆنی لە هێرشی دووبارە ئاگادار کردووەتەوە و وتەبێکی کۆشکی سپیش ئەو بابەتەی پشت ڕاست کردەوە.
بزووتنەوەی حەماس لە هەفتەکانی ڕابردوو چەندین جار ڕایگەیاندووە کە تێلاڤیڤ پابەندەی ڕێککەوتنی ئاگربڕ نییە و هەوڵ دەدات بە دروست کردنی لەمپەر لە سەر ڕێگای قۆناغی دووهەم بەیانووی پێویستی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ بە دەست هێناوە.
تەنیا خواستی حەماس، گواستنەوە بۆ قۆناغی دووهەم ئاگربڕێک بوو کە پێشتر بە دەست هاتبوو بەڵام ئیسرائیل ئیسرائیل دوای قۆناغی یەکەم بەدوای درێژ کردنەوەی ئەو قۆناغە بە بێ بەڵێن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و کشانەوەی تەواو لە کەرتی غەززە بوو. ئەمریکاش لە جیاتی ڕۆڵی ناوبژیوان هەڕەشەی خۆی لەسەر حەماس چڕ کردەوە؛ هاوکات بە پێشکەش کردنی پێشنیارێک لەسەر درێژ کردنەوەی ئاگربڕ لە بەرانبەر ئازادی ژمارەیەکی دیکە لە ئەسیرانی ئیسرائیل، قسەکانی خۆی لەسەر دەست پێکردنەوەی شەڕ لە غەززە زیاد کردەوە.
پاڵپشتی ئەمریکا لە پابەند نەبوونی ئیسرائیل بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ جارێکی دیکە نیشانی دا کە ئەو وڵاتە تا چ رادەیەک لە بەرانبەر ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان تەنانەت وەکوو ناوبژیوانێکی بێ بەرپرسیار و بێ بەڵێنە.