جەمیل باییک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری کەجەکە جەختی کرد کە بەس ئۆجالان دەتوانێت کۆنگرەی پەکەکە بەڕێوە ببات و ئەبێ بۆ خۆی ئەو کۆنگرە ڕێبەرایەتی بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل باییک، هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفیدرالیزمی جڤاکێن کوردستان، لە گفتوگۆیەکدا وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە بەس ئۆجالان دەتوانێت کۆنگرەی پەکەکە بەڕێوە ببات و بڕیار بدات، ڕایگەیاند کە ئۆجالان ئەبێ بۆ خۆی کۆنگرەکە ڕێبەرایەتی بکات.

جەمیل باییک وێڕای لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکان دوای بانگهێشتەکەی ئۆجالان ڕایگەیاند کە بۆ بەڕێوە بردنی کۆنگرە لەلایەن پەکەکەوە لە ئەم قۆناغەدا، ئەبێ هەلی ئاگربڕ بڕەخسێت و ئۆجالان بۆ خۆی کۆنگرەکە بەڕێوە ببات.
ناوبراو هەروەها بە وتنی ئەوەی کە ئازادی ئۆجالان و دۆخی کاری ئازادی ئەو ئەبێ کردەیی ببێتەوە، جەختی کرد: پەرلەمانی تورکیا ئەبێ کۆمیسیۆنێک پێک بهێنێت و هەندێک یاسا لە دەستوور بگۆڕێت و سیستەمی ئیمراڵی هەڵبپێچرێت. ئەگەر بەستێن بۆ کاری ئازادی ئۆجالان خۆش نەبێت، ئەو ڕەوتە ناچێتە پێشەوە. ئەو ڕەوتی لە قازانجی هەمووانە و ئەو هەلە مێژووییە ئابێت بەفیڕۆ بڕوات.