بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، بەئامانجگرتنی جووتیارێک و منداڵەکانی لەلایەن تورکیاوە تاوانێکە دژی مرۆڤایەتیە و پێویستە لەسەر حکومەتی سوریا بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت.
دەشڵێت، "داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە چالاکەکان دەکەین ئەم تاوانانە ڕابگرن و ئاگربەست لە سەرتاسەری سوریا بۆتە پێویستی".
مەزڵوم كۆبانێ، ئەمشەو لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە، "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی بێتاوان دەکەین، کە لە بۆردومانێكی تورکیادا تەواوی خێزانێک لە گوندەواری کۆبانی گیانیان لەدەستدا، هیوای زو چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەئامانجگرتنی جووتیارێک و منداڵەکانی تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی، پێویستە لەسەر حکومەت بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بەرامبەر بە کوشتنی هاووڵاتیانی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە".
مەزڵوم كۆبانێ باسی لەوەشكرد، "داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە چالاکەکان دەکەین ئەم تاوانانە ڕابگرن. ئاگربەست لە سەرتاسەری سووریا بۆتە پێویستیەکی ڕەها بۆ سەرکەوتنی قۆناغی ئینتقالی بەرەو سوریایەکی سەقامگیر و ئارام".