سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە ماوەی یەک کاتژمێری داهاتوودا بەیاننامەیەکی گرنگ دەردەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە کاتژمێری داهاتوودا بەیاننامەیەکی گرنگ دەردەکەن.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر وەزارەتی تەندروستی یەمەن ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر بەشێک لە پارێزگاکانی یەمەن بۆ ٣٢ شەهید و ١٠١ بریندار زیادی کردووە کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون.

کاربەدەستانی ئەمریکی قسەی پڕوپووچ لە دژی ئەنساروڵای یەمەن دەکەن، تەنها چەند خولەکێک لەمەوبەر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستیان لە دژی ئەنساروڵا گرتەبەر.