ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی ئاماژەی دایە سەر هەوڵی ئەو وڵاتە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ڕژێمی جۆلانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ڕۆژنامەی ئەڵمانی بیڵد ڕاپۆرتی دا کە ئەو وڵاتە بەتەمایە لەگەڵ ڕژێمی جۆلانی لەسەر گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سووریایی بۆ وڵاتەکەیان بگاتە ڕێککەوتن.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە نانسی وایسر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا بە تەمایە لەگەڵ ئەبو محەمەد جۆلانی سەرۆکی کاتی سووریا لەسەر گەڕاندنەوەی پەنابەرانی سووریا لە ئەڵمانیاوە بگاتە ڕێککەوتن.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیاش جەختی کرد کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە نایانەوێت بەرنامەکانی هاوپەیوەند بە پەنابەرانی سووریایی کە ژمارەیان دەگاتە 947 هەزار کەس، ئاشكرا بکەن.