بە ئامادەبوونی چەندین هەزار کەس لە لایەنگرانی حزبوڵا و خەڵکی لوبنان و وڵاتانی جیهان، ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی سەید حەسەن نەسروڵا و هاشم سەفیەدین دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەرمی شەهید حەسەن نەسروڵا سەرۆکی پێشووی حزبوڵای لوبنان و سەید هاشم سەفیەدین، جێگری حزبوڵا، لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا بە ئامادەبوونی چهەزران کەس لە هۆگرانیان لە زاحیەی بەیرووت بەڕێدەکرێت و لە گڵکۆی ئامادەکراویان دەنێژرێت.

ماوەی چەند حەوتەیە حزبوڵا خەریکی ئامادەکارییە بۆ ئەم ڕێوڕەسمە کە خەڵک و بەرپرسانی زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی جیهان تێیدا بەشدارن.