فەرماندەیەکی هەسەدە رایگەیاند، لەگەڵ ئەنجومەنی سووریای دیموکرات کۆبوونەتەوە و رێککەوتن کراوە لەسەر تێکەڵکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ سوپای سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو عومەر ئیدلیبی، فەرماندەی لیوای باکووری هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە رایگەیاند، لەگەڵ ئەنجومەنی سووریای دیموکرات کۆبوونەتەوە و گەیشتنە رێککەوتنی گرنگ لە تووندوتۆڵکردنی هاوکاری و سەقامگیرکردنی سووریا لەگەڵ حکومەتی دیمەشق.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە دوورخستنەوەی سەرجەم ئەو چەکدارانەی کە سووری نین لەنێو هێزەکانی سووریای دیموکرات و ناوچەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمانی و سەقامگیریی سووریا.

ئەوەشی خستە روو، رێککەوتوون لەسەر چڕکردنەوەی کۆبوونەوەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سووریا بۆ پتەوکردنی هاوکارییەکان لە دۆسیە نیشتمانییەکاندا کراوە.