قایمقامی پارێزگای بانە ڕایگەیاند کە کاری کاپوتاژی ئۆتۆمبێل گرنگترین داواکاری خەڵکی شاری بانەیە کە بەمزوانە ئەنجام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەحمەد محەمەد ڕەزایی وتی: "بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر و سوودگەیاندن بە خەڵک لە خزمەتگوزارییەکانی سنووری فەرمی سەیرانبەند- بانە، بەم زووانە کاری کاپووتاژی ئۆتۆمبێل جێبەجێ دەکرێت".

ڕاشیگەیاند: ژێرخانی جێبەجێکردنی کاپووتاژی ئۆتۆمبێل لە سنووری سەیرانبەند- بانە دابین کراوە و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە و ڕێککەوتنێک واژۆ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەم نزیکانە بە ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستان یەکەم ئۆتۆمبێلی کاپووتاژکراو گەشت دەکات بۆ هەرێمی کوردستان.