سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هاوردەی گازی ئێران سێ ساڵی تر دەوەستێنێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد شیاع ئەلسودانی، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق تا ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت، ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران و ئەمریکا سوودی زۆرە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ئێمە پێوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئێران هەیە و هەروەها پێوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئەمریکا هەیە و ئەمەش سوودێکی زۆرە. هەروەها پەیوەندی تایبەتمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت سعوودیە هەیە.

سودانی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد: لوتکەی داهاتووی سەرکردە عەرەبییەکان لە بەغدا ڕووداوێکی گرنگە کە لە کاتی بارودۆخی سەختی ناوچەکەدا بەڕێوە دەچێت.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ڕایگەیاند: عێراق لەگەڵ ئۆپێک تامەزرۆی پاراستنی مافی بەکاربەران و بەرهەمهێنەرانە. عێراق ژینگەیەکی سەرنجڕاکێشی هەیە بۆ وەبەرهێنان. ئێمە دەستمان بە پرۆسەی پەیوەندی وزە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت ئوردن کردووە. هەروەها سەبارەت بە پرۆژەی بەستنەوەی کارەبا ڕێککەوتنێکمان لەگەڵ سعودیە واژۆ کردووە.

ئەلسودانی ئاماژەی بەوەدا: تا ساڵی 2028 کۆتایی بە هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە دەهێنین. خواست لەسەر کارەبا لە عێراق زیاترە لە بەرهەمهێنان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها وتی: لەگەڵ ئەمەریکا لەسەر خشتەیەکی کاتی ڕێککەوتووین بۆ ئەوەی تا ساڵی 2026 کۆتایی بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بهێنین.