مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی 11 ڕۆژە لە خۆپیشاندانن و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە بەڵام ئەوە شاندێک لە پەرلەمانی عێراقەوە چوونەتە سەردانی خۆپیشاندەران بۆ بیستنی داخوازیەکانیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ هەینی شاندێک لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق سەردانی خێوەتی مامۆستا خۆپیشاندەرەکانی شاری سلێمانیان کرد و گوێیان لە سکاڵا و داخوازیەکانیان گرت.

ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ کاتژمێر 2 لە پارکی مەلیک محەمەد کۆ دەبنەوە و ڕۆژی یەکشەممەش دەچنە هەولێر تا بەرپرسانی بانتر دەنگیان ببیسن.