ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر له‌باره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى فالح فه‌ییاز هاته‌ده‌نگ‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
نووسینگەی ڕاگەیاندنی هادی عامری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر ڕاگەیه‌ندراوێکى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژەی بەوەداوه‌، هیچ کۆبوونەوەیەک لەلایەن سەرکردەکانی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگیه‌وه‌ نەکراوە بۆئەوەی بڕیار لەبارەی پۆستەکەی فالح فەییاز بدەن.

وتوشیه‌تى:"کەواتە ئەو دەنگۆیانەی باس لەدوورخستنەوەی فالح فەییاز لەپۆستەکەی دەکەن، دوورن لەڕاستییەوە".

دوێنێ بەشێک لەمیدیاکان‌و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویانکردەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگى بڕیاری دوورخستنەوەی فالح فەییازیان داوە.