بەرپرسێکی عێڕاقی ڕایگەیاند: ئەمریکا هەندێک جیهازاتی سەربازی و هێزی خۆیی لە عێراقەوە بۆ سووریا گواستووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی بەغدا ئەلیەوم لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕاپۆرتی دا: ئەمریکا بۆ دابینی یارمەتی لۆجستیکی بە سووریا هەوڵی پشتیوانی ئاسمانی لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری دا.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا جێگیر لە بنکەی عەین ئەسەد هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای عێڕاق، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بۆ دابینی گەشتی فڕۆکە بارییەکان بەرەو سووریا هەوڵیان دا.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئەو هەوڵە کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ئەنجام درا، گەشتی فڕۆکە بارییەکان کە جیهازات و هێزەکانی بنکەی ئەمریکا دەگوازنەوە بۆ بنکەی ئەمریکی لە حەسەکە ئاسان دەکاتەوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتیشی: بنکەی عەین ئەسەد لە هەفتەکانی دواییدا گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە و بووەتە ناوەندێک بۆ پاڵپشتی لۆجستیکی.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو بنکەیە جیهازات و هێز بۆ بنکەی ئەمریکی جێگیر لە کوردستانی سووریا دەنێرێت.

هەروەها ئەو هەوڵانە بەشێک لە پیلانێکی نوێ بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی ئەمریکایە کە لەوانەیە گەورەترین گۆڕان لە ساڵانی دوایی بێت.