بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئەو وڵاتە مۆڵەتی دامەزراندنی 60 ناوەندی بازرگانی ئێرانی لە 35 وڵاتدا بە ئامانجی بەرەوپێشبردن و ئاسانکاریی بازرگانیی دەرەکی دەرکردوە.
ئەو ڕێوشوێنە بۆ ئاسانکاری بازرگانی دەرەکی، پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری بازاڕ، پەرەپێدان و بە بازاڕکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە ئێرانییەکان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بازرگانی و ئابووری لە کەرتە جیاجیاکان و هاوکاریکردنه لە ئەنجامدانی گرێبەستە بازرگانییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی، عێراق لە ڕیزی پێنج شوێنی سەرەکی هەناردەکردنی ئێراندایە، هەر بۆیەش چالاکیی ناوەندە بازرگانییەکان لەو وڵاتەدا گرنگییەکی زۆر بەدەست دەهێنێت.