سەرچاوە ئااگدارەکان جەنایەتەکانی تیرۆریستەکانی سەر بە جۆلانی لە شاری حومسی سووریا ئاشکرا دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگاداەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی ژێر کۆنترۆڵی جۆلانی هەوڵیان داوە کە جەنایەتەکانی 72 کاتژمێری ڕابردووی خۆیان لە شاری حومس بشارنەوە.

ئەوان وتیان : لە کاتژمێرە رابردووەکاندا چەندین حاڵەتی ئیعدامی خەڵکی سڤیل لەلایەن هێزەکانی جۆلانیەوە تۆما کراوە و تەرمی کەلەبچە کراو لە سەر ڕێگاكاندا بینراوە. ئەو ئیعدامانە لانیکەم 70 قوربانی کە زۆربەیان عەلەوی بوون دەگرێتەوە.

ئەو سەرچاوەگەلە ڕایانگەیاندووە: ڤیدیۆ و وتەی شایەت حاڵان نیشانی دەدات کە ئەو کەسانە بە دەستی کەلەبچە کراوەوە ئیعدام کراون.

ئەو زیادیان کرد: هێزەکانی جۆلانی بە هەڕەشە لە هەواڵنێران و چالاکان هەوڵ دەدەن ئەو جەنایەتانە بشارنەوە.