Publish Date: ٢٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٢٧

پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە پێشینەی شاری سنە، وتی: جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی گەشتیاری قشڵاق-گرێزە لە پاڵ ڕووبارەکانی دەرەبەیان و قشڵاق لە درێژەی دووبارە زیندوو کردنەوەی شوناسی شاری سنەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئارەش لهۆنی لە ڕێوڕەسمی دەسپێکی گەڵاڵەی پڕۆژەی گەشتیاری قشڵاق- گرێزەی سنە وتی: ئەو پڕۆژەیە یەکێک لە پڕۆژە گرینگەکانی پارێزگا و سنە و گرینگتر لە ئەوە، لە ڕیزی گەڵاڵە پەسەند کراوەکان ڕێبەر بوو کە ئەبوا زۆر پێشتر جێبەجێ کرابا.

ناوبراو بە جەخت لەسەر گرینگایەتی ئەو پڕۆژەیە، ڕایگەیاند: ڕێگای قشڵاق-گرێزە ڕێگای چوون بۆ نێو شاری سنە لە ڕێگای هەمەدان و کرماشانە و لە سەر ڕێگای کۆریدۆری باکوور-باشووردایە کەواتە دەبێتە ویترینی سنە.


پارێزگاری کوردستان وتیشی: بە پێی کەم بوونی ئاستی پارک و سەوزەڵایی و سەیرانگە لە ئەو ناوچەیە لە شاری سنە، ئەو پڕۆژە دەبێتە بەستێنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە شێوەی دابەش کردنی پارک و سەیرانگە.