لە نێران ئەسیرە فەلەستینییەکان کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازاد بکرێن کەسانێکی بەناوبانگ و بەرچاوی بەرخۆدان و ئینتفازەی فەلەستین دەبینرێن کە ئۆپراسیۆنی دژە ئیسرائیلی گەورەیان ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە حاڵێکدا کە لە سەروبەندی قەۆناغی دووهەمی گۆڕینەوەی ئەسیرەکان لە نێوان حەماس و ئیسرائیلین گومانەکان لەسەر ناوی ئەسیرە فەلەستینییەکان کە بڕیارە ئازاد بکرێن سەرەنجی مێدیاکان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

زەکەریا زوبەیدی

زەکەریا زوبەیدی فەرماندەی کەتیبەکانی ئەقسای فەتح لە جەنینە کە لە ڕەتوی ئینتفازەی دووهەم دەیان ئۆپراسیۆنی بەرخۆدانی فەرماندەیی کردووە.

ناوبراو یەکێک لە نمانەکانی ئینتفازەی دووهەمە. زوبەیدی لە سێپتەمبەری 2021 لە زیندانی گلبوع لەگەڵ چەند زیندانی دیکە هەڵاتبوو.

مەحموود عەتائوڵڵا


مەحموود عەتائوڵڵا لە ساڵی 2003 ەوە لە زیندانەکانی ئیسرائیلە و سزای هەتایی بە سەردا سەپابوو.

ئەحمەد بەرغوسی

ئەحمەد بەرغوسی فەرماندەی بزووتنەوەی فەتح لە ناوچەی ڕاموڵڵا بووە و لە ئینتفازە 12 ی ئیسرائیلیی لە تێلاڤیڤ و بەشی جوولەکەنشینی بەیتولموقەدەس کوشتبوو و بە 13 جار زیندانی هەتایی سزا درابوو.

مەجدی زعتری

مەجدی زعتری لە ئۆپراسیۆنێکدا کە لە 2003 ئەنجامی دا، بە بۆمبدانەری لە پاسێک لە ناوچەی جوولەکەنشینی بەیتولموقەدەس 23 ئیسرائیلیی کوشت و بۆیە بە 23 جار زیندانی هەتایی و 50 ساڵ زیندانی سزا درابوو.

وائل قاسم و وەسام عەباسی


ئیسرائیل وائیل قاسم و وەسام عەباسی بە فەرماندەیی چەند ئۆپراسیۆن لە ئینتفازەی دووهەم تاوانبارر کردبوو کە تێیاندا 35 ئیسرائیلی کوژرابوون.


ئەحمەد دهیدی

ئەحمەد دهیدی لە ئەندامانی باڵای بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیە و ئیسرائیل ناوبراوی بە وسزای هەتایی سزا دابوو.

سابت مەرداوی

سابت مەرداوی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامییە کە ئیسرائیل بە بەرپرسی کوژرانی 21 ئیسرائیلی و بریندار بوونی نزیک بە 200 کەس لە ڕەوتی ئینتفازەی دووهەم دەزانێت.

بەلال ئەبوغانم

ئیسرائیل بەلال ئەبوغانمی بە تۆمەتی کوژرانی سێ کەسی ئیسرائیلی و بریندار بوونی 15 کەسی دیکە بە 60 جار زیندان سزا دابوو.

ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد سەلاح

ئیسرائیل ئیبراهیم ئەحمەدی بە تۆمەتی کوشتنی سێ ئیسرائیل زیندانی کردووە. ناوبراو پێشتریش لە زیندانەکانی ئیسرائیل بووە و لە ساڵی 2013 لە ڕەوتی گۆڕینەوەی زیندانییەکان ئازاد کرابوو بەڵام هەمدیسان زیندانی کرابوو.

ئیبراهیم سەلاس

ئیبراهیم سەلاسیش بە سزای هەتایی سزا درابوو و پێشتریش لە ڕەوتی گۆڕینەوەی زیندانیەکان جارێکی دیکە ئازاد کرابوو و دووبارە زیندانی کرابوو.


مەحموود ئەبووردە

ئیسرائیل مەحموود ئەب وردەی بە 48 جار زیندانی هەتایی سزا دابوو. ناوی مەحموود ئەب وردە لە ئۆپرسایۆنی ناسراو بە هێڵی 18 لە بەشی جوولەکەنشینی بەیتولموقەدەس دەبینرێت. لە ئەو ئۆپراسیۆنە 44 ئیسرائیلی کوژران.