بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیای نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بڵاویكرده‌وه، دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادان لە نێوان په‌كه‌كه و سوپای تورکیا لە سنووری باتیفا ڕوویدا، سوپای تورکیا بۆردومانی خاڵێکی پاسەوانی سنووری عێراقی کرد و به‌هۆیه‌وه دوو پاسه‌وان كوژراون و پاسهوانێكیش برینداربوون، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش ده‌ڵێت: "به ده‌ستڕێژی په‌كه‌كه كوژراون".
وەزارەتی ناوخۆی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "لەکاتێکدا هێزەکانی سنووری عێراق ئەرکی پاراستنی سنووری عێراق و تورکیایان لە ناحیەی باتوفای سەر بە قەزای زاخۆ لە قایمقامیەتی دهۆك جێبەجێ دەکرد، لەلایەن هێزه‌كانی پەکەکەوە ته‌قه‌یان لێكراوه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه میدیای نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بڵاویكرده‌وه، "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا لە چوارچێوەی پیلانگێڕییەک بۆ ڕەشکردنی ناوی پەکەکە بۆردومانی خالێکی پاسەوانی سنوری عێراق لە گوندی شیلانی سەربە شارەدێی باتیفای شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک کردوه و دو پۆلیس كوژراون".