بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی هێزی دەریایی سپا بە وتنی تایبەتمەندییەکانی ئەو مانۆڕە وتی: مانۆڕی توانایی پێغەمبەری گەورە 19 لە ناوچە باکووری و ناوەندییەکانی کەنداوی فارس و لە سێ ناوچەی هێزی دەریایی سپا خەریکە بەڕێوە دەچێت.
دەریاوان عەلیڕەزا تەگسیری بە وتنی ئەوەی کە ئەو مانۆڕە پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی پێیە بۆ دراوسێکان ، ڕایگەیاند: ئێمە دەتوانین ئاسایشی ناوچەی هەستیاری کەنداوی فارس لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی کەنداوی فارس دابین بکەین و لە بەرانبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک بە شێوەی قایم بوەستێتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: پەیامی دیکەی ئەو مانۆڕە بۆ وڵاتانی سەرووناوچەییە کە بزانن بوونیان لە ئەو ناوچەیە هۆی ناسەقامگیریە و ناتوانن ببنە هۆی ئاسایشی سەقامگیر لە ئەو ناوچە هەستیارە.
تەنگسیری وتیشی کە لە ئەو مانۆڕە سەرئاوگەڕ و تەکنۆلۆژیای نوێ بەکارهێنراوە و ئێستاش سەرئاوگەڕەکان خێرایی 75 و 90 نات بە توانایی هاویشتنی مووشەک، هەروەها هاویشتنی مین ڕوونوێنی دەکرێت.
Publish Date: ٢٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٦:٠٤
مانۆڕی توانایی پێغەمبەری گەورە 19 ی هێزی دەریایی سپای پاسداران بە ناوی شەهید حسێن مونجزی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و پارێزگاکانی بووشێهر و خووزستان بەڕێوە چوو.