سەرۆکی بنیاتی پاراستنی ئاسەوار و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی بەرگری پیرۆز وتی: سووریا دەبێتە زەڵکاوێک بۆ ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی و تیرۆریستانی پاڵپشتیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرتیپ بەهمەن کارگەر سەرۆکی بنیاتی پاراستنی ئاسەوار و بڵاوکردنەوەی بەهاکانی بەرگری پیرۆز لە میانەی 133ـه‌مین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسەتدانەریی ڕاهیانی نوور، وێڕای نرخاندنی هەڵوێستی حەماس لە ماوەی 15 مانگی ڕابردوودا، وتی: زایۆنییەکان پێداگربوون لە لەناوبردنی حەماس، بەڵام ئەوڕۆکە حەماس بەهێزتر لە ڕابردووی درێژە بە ڕێبازی خۆی دەدا و بە ئەنجامدانی ڕێژەی سەرکەوتن و جێگرکردنی هێزەکانی لە ناوچەدا، تواناییەکانی خۆی نمایش دەدات.

ناوبراو بە ئاماژە بە کۆمەڵکوژیی و شەهیدبوونی 50 هەزار فەلەستینی لە لایەن ڕژیمی دڕندەی زایۆنی لەپێناو لەناوبردنی حەماس، ڕایگەیاند: لە ئێستادا دەبین کە چۆن سەرکردەکانی ڕژیمی زایۆنی خەریکی دەست لەکارکێشانەوە لە پۆستەکانی خۆیانن و ئەمەش بە واتای سەرکەوتنی حەماس و دۆزینەوەی ڕێکاری نوێ بۆ هەرمانی بەرخۆدانی فەلەستینە.

سەردار کارگەر لە بەشێکی تر لە وتەکانیدا باسی لە هەلومەرجی سووریا پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد کرد و وتیشی: سووریا ئەگەرچی ئەوڕۆکە تووشی کێشە هاتووە، بەڵام وەک ڕێبەری ئێران فەرموویان لە داهاتوودا دەردەکەوێت کە چیان بەسەردا هاتووە و چۆن سووریا دەبێتە زەڵکاوێک بۆ ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی و تیرۆریستانی پاڵپشتیان.