هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل ب ۆسەر کەرت ڕۆژاوا و شاری جنین هێشتا بەردەوامە و بە پێی ڕاپۆرتەکان تا ئێستا 12 فەلەتسینی شەهید بوون

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، لە دەسپێکی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر شاری جنین لە باکووری کەرت یڕۆژاوا لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستا 12 فەلەستنی شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

کەتیبەکانی قسان ڕایگەیاند کە لە شارۆچکەی عەرابە و فەحمە لە ڕۆژاوای شاری جنین لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا پێکدادانی توندیان لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل ئەنجام داوە.

قسام جەختی کرد کە هیزەکانی ئەو کەتیبەیە بۆلدێزرێکی ئیسرائیلیان لە نزیکی سینەمای جنین لە ناوەندی ئەو شارە بە بۆمبێک کردووەتە ئامانج.

هەروەها هێزەکانی قودس، لقی سەربازی جەهادی ئیسلامیس ڕایگەیاند: هێزەکانی ئێمە دوێنێ توانیان بۆمبێک لە جۆریKJ37 لە پاڵ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئیسرائیل بتەقێننەوە کە بە دڵنیاییەو ەخەساری بەدواوە بووە.

کارناسی ئیسرائیلی: ئامانج لە ئۆپراسیۆن لە دژی جنین لاواز کردنەوەی دەستکەوتەکانی حەماس دوای شەڕی غەززەیە و پێوەندی هەیە لە نێوان جێبەجێ کردنی گۆڕینەوەی ئەسیرەکان و ئۆپراسیۆنە چونکوو پێگەی حەماس لە لای رای گشتی فەلەستین بەرز بووەتەوە.