Publish Date: ٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٥٤

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کاتی سووریا وێڕای بڵاو کردنەوەی تویتێک بە زمانی کوردی بۆ یەکەم جار، رایگەیاند کە کۆمەڵگەی کوردی بووەتە هۆی فرەڕەنگی و جوانی و رووناکی خەڵکی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی ئیدارەی نوێی سیاسی سووریا بە بڵاو کردنەوەی تویتێک بە زمانی کوردی وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە کوردەکان لەلایەن حکومەتی بەعسەوە بە شێوەی نادادپەروەرانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کرا، ڕایگەیاند: کۆمەڵگەی کوردی بووەتە هۆی فرەڕەنگی و جوانی و رووناکی خەڵکی سووریا.

لە پەیامی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی دوەڵەتی کاتی سووریا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاو کرایەوە هاتووە: کوردەکان بووەتە هۆی فرەڕەنگی و جوانی و رووناکی خەڵکی سووریا. وردەکان لەلایەن حکومەتی بەعسەوە بە شێوەی نادادپەروەرانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کرا. ئێمە وڵاتێک چێ دەکەین کە تێیدا هەمووان هەست بە یەکسانی و دادپەروەری بکەن.