وردەکارییەکان لەسەر سزای ئیعدامی پەخشان عەزیزی نیشانی دەدات کە گۆڕانکارییەک لە ئەو دۆسییە نەهاتووەتە ئاراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تەسنیم، وردەکارییەکان لە سەر دۆسیەی حوکمی ئیعدامی پەخشان عەزیزی باس لە ئەوە دەکات کە هیچ گۆڕانێک لە ئەو دۆسیە نەهاتووەتە ئاراوە و تەنیا بە پێی ڕەوتی ئاسایی دادوەری، پارێزەری دۆسیەی پەخشان عەزیزی لە ئەندامانی چالاکی گرووپی تیرۆریستی پژاک، خەریکی شوێنگیری بۆ پێداچوونەوە لە ئەو سزایەیە.

پەخشان عزیزی لە پووشپەڕی 1402ی هەتاوی بە شێوەی نایاسایی لە سنووری پاوەوە هاتەوە نێو ئێران تا شانەی ڕێنوێنی و ڕێکبخات و لە زانکۆکان لە ساڵڕۆژی بشێوییەکانی ناو ئێران، ئاژاوە دروست بکات، بەڵام لە کۆتاییدا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کرا.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا سزای سێدارەی لە دیوانی باڵای دادوەری ئێران پەسەند کرا.

ئێستا پارێزەرەکەی داوای پێداچوونەوە بەو حوکمەی کردووە.

پێشتر پژاک ڕایگەیاندبوو کە پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ئەندامی ئێمەن و بۆ کاروباری ڕێکخراوەیی نێردراونەتە ئێران و هەرکاتیش پێویست بکات شەڕی چەکداری دەکەن.